پارێزگای ھەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی ھەرێمی کوردستانی بەگشتی و پارێزگایی ھەڵەبجەی گرتووەتەوە، لەبەر ڕەوشی بریندارانی چەکی کیمیاوی و بۆ پاراستنی گیانی فەرمانبەران، لەژێر ڕۆشنایی ڕێنماییە تەندرووستیەکانی وەزارەتی تەندرووستی ھەرێم و ناوەند و زانیاریە کەشناسیەکان کە سبەینێش خۆڵبارین بەردەوامە، بە بڕیاری پارێزگاری ھەڵەبجە سبەینێ لە دامەزراوەکانی حکومەتی ھەرێم لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە پشووی رەسمییە".

پیشتر وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، چاودێری کەشوھەوا دەکەن و لە ھەرشوێنێک ئاستی خۆڵبارین بگاتە رادەی مەترسی پشووی رەسمی رادەگەیەندرێت.