کوردستانکوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری ھاوبەشانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەکات کە رۆژی دووشەممە لێخۆشبوونی ١٥٪ کۆتایی دێت، ھەر ھاوبەشێک دەیەوێت سودمەند بێت پێویستە تا ئەو بەروارە سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی پارەی کارەبا بکەن.

ھەروەھا، ئاگاداری دانیشتووانی یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکات کە بەشێک لەوانیش پسوڵەی کارەبایان بۆ چووەتەوە و ئیدارەکانیان بەرپرسن لە دابەشکردنی بەسەریاندا، ھەر بۆیە ئاگاداریان بکەنەوە کە پسوڵەکانیان پێبدەن بۆ ئەوەی سودمەند بن لە لێخۆشبوونی ١٥٪ .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی دیداری یەکێتییەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، چاکسازی دەکەنە بنەمای نوێبوونەوە و یەکێتی ناو یەکێتی پتەوتر دەکەن، ھەروەھا ئۆرگانەکانی یەکێتی کاریگەر و چالاکتر دەکەن و ستراتیژێکی دوورمەودای سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی کە خزمەت بە ھاووڵاتیان و ژینگەی سیاسی و حکومڕانی لە عێراق بکات، دەیکەنە ھەوێنی کارکردنیان، بۆ ئەو کارانەش ھیچ ھێزێک نایانوەستێنێت.

ھاوکات قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال رایگەیاند، ئەو دیدارە بۆ تاوتوێکردنی واقعی ئێستای یەکێتی و ناسنامەکەی و نوێکردنەوەی وتاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانییەتی، بۆئەوەی بە دیدگایەکی نوێوە ئامادەبێت و باشتر خزمەتی خەڵک بکات. راشیگەیاند، دیداری یەکێتی ھەوڵی یەکێتییانەیە بۆ نوێبونەوە و چاکسازی و بەھێزکردنی پێگەی یەکێتیی لە ھەموو ئاستەکان.

لای خۆشیەوە "ئەمین بابەشێخ" وتەبێژی یەکێتی روونیکردەوە، ئامانج لە دیداری یەکێتیی، گفتوگۆکردنە سەبارەت بە مێژووی کاروانی خەبات و درێژەدان بە رێبازی سەرۆک مام جەلال و وێناکردنی سیاسەتگەلێکی ئایندەیی و واقیعی و نیشتمانی.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەدان بە پێشھاتە سیاسییەکان و ھەنگاوەکان بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، ھەڵوەستەیکرد لەسەر سیاسەتی یەکێتی و روونیکردەوە کاتێک دەڵێن حکومەتی خزمەتگوزار و تەوافق لەسەر بنەمای شەراکەت و ھاوبەشێتی راستەقینە، لەپێناو سەقامگیری سیاسی، ئابووری، ئەمنی و خوشگوزەرانی زیاترە لە وڵات، نەک ئەوەی سیاسەتی پەراوێزخستن و سەپاندنی زۆرینە بکرێتە بنەما، کە لەم ھەلومەرجەدا ئەم جۆرە بیرکردنەوە و ھەنگاوانە دۆخی عێراق و ھەرێم بەرەو ئاڵۆزی دەبات و بەربەست و رێگرییەکانیش زۆرتر دەبن لە بەردەم چاکسازی و خزمەتکردندا.


وەک کوردیش بۆ کۆی پرسەکان لەگەڵ یەکڕیزی کوردستانین و نامانەوێت لە دەرەوەی بەرەی نیشتمانیی ھیچ ھەنگاوێک بنێین، بەڵام کاتێک لە دەرەوەی ئیرادەی نەتەوەیی و بەرژەوەندی گشتی رێککەوتن بکرێت، یەکێتیش خاوەنی ستراتیژی خۆی دەبێت و  پەنا بۆ رێگا چارەی تر دەبات  کە بەدڵنییایەوە ھەر ھەنگاوێکیش بنێین بەرژەوەندی گشتی تێدا دەپارێزرێت و پاراستنی مافی میللەتەکەمان لەسەر ھەموو پۆست و ئیمتیازاتێکەوە دەبینین.


ھەر لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کرا و ھاریکار و ھاوکاری نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان بە فاکتەری ئارامی و ئاسایشی زیاتر لە قەڵەم درا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە چاوپێکەوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا لە ھەوڵەکانی بۆ داخستنی "ھەدەپە" بەردەوامە، بەڵام دەبێت ئەو لێکەوتە سیاسییانە لەبەرچاو بگرێت کە لەکاتی داخستنی ھەدەپەدا درووست دەبن.


راشیگەیاندوە، دەنگدەرانی "ھەدەپە" لەڕێگەی پیشاندانی ھەڵوێستێکی کاراوە داھاتووی دیموکراسیەت لە تورکیا دیاری دەکات، بڕیاری داخستنی "ھەدەپە"ش ئەو ھەڵوێستە روونتردەکاتەوە و خۆراگریی دەنگدەرانی زیاتر دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ئەو کەسەی کوژراوە گەنجێکی تەمەن ١٨ساڵە و دوای ڕوداوەکە ھێزەئەمنیەکان گەیشتنە شوینی ڕوداوەکە و تاوانبارەکەیان دەستگیرکرد و لێکۆلینەوەکان دەستیپێکردوە.


پەیامنێری کوردسات نیوزیش رونیکردەوە، تائێستا پۆلیس ھیچ رونکردنەوەیەکی لەسەر ڕوداوکە ڕانەگەیاندوە.

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان بڕیارە سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی ھەرێم بکرێت و مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی ئەوەی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی حکومەتی عێراق، درەنگ ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەو ھۆیەشەوە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم بە شێوەیەکی زۆر خاو بەڕێوەدەچێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەوزاد کامیل" بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم لە وەزارەتی بارزگانی ھەرێم ڕایگەیاند، مانگانە ئارد لە وادەی خۆی بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، ھاوکات بەشی پێویستی گەنم لە کۆگاکاندا ھەیە تا دەگەینە وەرزی نوێی گەنم وەرگرتن.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشە خۆراکی یەکەم بۆ ساڵی نوێ لە شارەکانی کوردستان دەستکراوە بە دابەشکردن و لە ڕێگەی بریکارەکانەوە دەگاتە ھاووڵاتیان، بەشە گەنمی یەکەم بۆ ساڵی نوێش چەند ڕۆژێکە بەردەوام دەگاتە سایلۆکانی ھەرێم و لە ھەفتەی داھاتوو دەنێرێتە ئاشەکان و لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بەسەر ھاووڵاتیان دابەشدەکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، گەنم لە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق ھەیە و گرێبەستی نوێش لەگەڵ ئوسترالیا کراوە، بۆ ھێنانی گەنم و لەم نزیکانە دەگاتە عێراق، ئەو گەنمەی ئێستاش لە کۆگاکان ھەیە بەشی ئەوە دەکات ھەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا ئارد لە ڕێگەی بریکارەکان دابەشبکرێت، تا دەگەینە وەرزی نوێی گەنم وەرگرتن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جەمیل ڕەحمانۆ" ئەندامی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەو کۆڕبەندە تایبەتە بە گیراوەکانی داعش لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و تیایدا چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سوریا و عێراق و کوردستان دەخرێتەڕوو.

وتیشی، لە ئێستادا ١٢ ھەزار گیراوی داعش لە زیندانەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ھەیە و داھاتوویان نادیارە، چونکە لە ھیچ دادگایەکدا دادگایی نەکراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، دوای روداوەکە ھێزێکی ئەمنی زۆر گەیشتنە شوێنەکە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد.


پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی شایەتحاڵێک شەرەکە لە گەرەکی باداوەی شاری ھەولێر بووە لەنێوان دوو بنەماڵە لەسەر منداڵ دواتر دەبێتە شەرە تەقە و کەسێک بریندار دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە پۆڵەندا ھەماھەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا و پاسەوانی سەر سنور دەکات بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری بەو عێراقییانەی دەتوانن لە ئۆکراین بچنە دەرەوە.


ئاماژەی بەوەشدا، چوار ھاوڵاتی عێراقی دوای چوونیان بۆ شارێکی سەر سنوری ئۆکراین و پۆڵەندا و لەکاتی گەڕانیان بۆ شوێنی مانەوە لەلایەن پۆلیسی ئۆکراین دەستگیرکراون،  دواتر بە ھەوڵی باڵیۆزخانەی عێراق ئازاد کراون.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق داواشی لە ھاوڵاتیانی عێراقی لە ئۆکراین کرد، بەووریاییەوە مامەڵە بکەن.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، ٥ ھەزار و ٥٣٧ رەوەندی عێراقی لە وڵاتی "ئۆکراین"دان، کە ٤٥٠یان خوێندکارن و بەسەر ٣٧ زانکۆدا دابەش بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھیچ ئامارێکیان سەبارەت بە ژمارەی خوێندکارانی کورد لە ئۆکراین لەبەردەست نییە چونکە کاتێک بۆ خوێندن روویان لەو وڵاتە کردووە، لە رێگەی زەمالەی خوێندنی ئۆکراین و وەزارەتەکەیانەوە نەچوون، بەڵکو وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنھا پشتڕاستکردنەوەی بۆ کردوون. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا ھیچ خوێندکارێکی کورد لە ئۆکراین داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا نەکردووە بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ گەڕانەوەیان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەیەدا وێڕای ئەوەی رۆشنایی خستەسەر دواین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، پێگەی یەکێتی لەو رووەوە خستەڕوو، رایگەیاند یەکێتی بۆ ھەر پرسێک بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو گرتووە و دەمانەوێت بە سیاسیەتێکی نیشتمانیی کوردستانیی لەبەرامبەر ناوەنددا بوەستینەوە و زۆر ھەوڵیشماندا یەکڕیزی بپارێزین بەڵام بەداخەوە ئەوە نەکرا کە بۆ ئەوەش بێ ئومێد نەبووین.

لەبارەی ئەرکی رێکخراوەیی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و وێڕای دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ ھەڤاڵانی یەکێتی کە دڵسۆزانە خزمەت دەکەن و لە ئەرکدان، بەرچاوڕوونیکردن لە سیاسەتی نوێی یەکێتی کە گەڕانەوەیە بۆ ستراتیژی سەرۆک مام جەلال، ئەرک و بەرپرسیارێتی و ھەڤاڵێتی لەم ھەلومەرجەدا دەستنیشانکرد و رایسپاردن کە کادران و ئەندامانی یەکێتی کە ھێزی لەبن نەھاتوون، وەک ھەمیشە خزمەتکاربن و بە گڕوتینێکی نوێوە خزمەت بکەن و دامەزراوەکانی یەکێتی بکەنە ماڵی راستەقینەی کۆمەڵانی خەڵک و پردی پەیوەندی بن بۆ گەیاندنی دەنگیان و خزمەتکردنیان، چونکە خزمەتکردن و بەدەنگەوەھاتنی خەڵک ئەرکە نەک منەت.

سەبارەت بە ئەرکی مەکتەبی رێکخستن، مەڵبەند و کۆمیتەکانیش بافڵ جەلال تاڵەبانی دووپاتیکردەوە لە گرنگی رۆڵیان لە ژیانی حزبیدا و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد رێکخستن بنچینە و پایەیەکی بەھێزی کاری رێکخراوەییە بۆیە پێویستە مەڵبەند و ئۆرگانەکانمان لە جاران زیاتر لە ئەرکدا بن و بە شێوازێکی سەردەمیانەتر درێژە بەکاروبارەکانیان بدەن و لە خزمەت خەڵکدا بن، ئەگەر لە چەند ساڵی رابردوو دابڕانێک ھەبووبێت لەنێوان مەڵبەند و کۆمیتە و ھاووڵاتیدا نابێت بمێنێت و ھەڤاڵی یەکێتی پێویستە لەناو چین و توێژەکان بن و بەشێک بن لە خەڵک، لەو رووەشەوە ھانیدان بۆ گۆڕانکاری و بەردەوامییان لە راپەڕاندنی ئەرکی راستەقینەی خۆیان کە خزمەتکردنی خەڵکە.

بۆ دیداری یەکێتی بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند یەکێتی یەکێتیی ھەموولایەکە، دەمانەوێت لە رێگای ئەم دیدارەوە خۆمان رێکبخەینەوە و ھەنگاوبنێین بەرەوپێشبردنی یەکێتییەکەی مام کە ئەمە بەرپرسیارێتی ھەموو یەکێتییەکانە پێکەوە، ئەم ئەرکە گرنگ و چارەنووسسازەش رادەپەڕێنین و رۆحی شەھیدانیش ئاسوودە دەکەین.

لە بەرامبەردا سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن راپۆرتێکی وردی لە بارەی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان لەم قۆناغەدا پێشکەشکرد و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرچاوڕوونکرد لە ھەنگاوەکانی رێکخستنەوە و نوێکردنەوەی ئۆرگانەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٤ی ٢ی ٢٠٢٢ لە ھەولێر بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ کلێمێنچ زێمتنەر کونسڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان، باسی پەیوەندییەکان و قۆناغەکانی چاکسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دواپێشھاتەکانی عێراق وجیھانیان کرد.


لەبەشێکی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ کونسڵی گشتی ئەڵمانیای روونکردەوە،‌ ھەنگاوی باشیان جێبەجێ کردووە لە پرۆسەی گشتگیری چاکسازی لە سێکتەرە جیاجیاکان و تیشکی خستەسەر ئەوەی پرۆسەکە بەردەوامە و سورین لەسەر سەرپێخستنی. ھەر لەوبارەیەوە، ستایشی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە ھاوکاریان بووە بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانی چاکسازی و داوای کرد بەردەوام بن لەھاوکاریکردنی حکومەتی ھەرێم.


لەبەشێکی تردا، قوباد تاڵەبانی، باسی لە دواپێشھاتە سیاسییەکانی عێراق کرد و جەختی کردەوە؛ پێویستە ھەموو لایەنەکان ھەماھەنگی بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی پاش ھەڵبژاردن بۆ ئەوەی بۆشایی درووست نەبێت و زیان بە بەرژەوەندییە گشتییەکان نەگەیەنێت.


لەکۆتاییدا بارودۆخی ھەنووکەیی نێودەوڵەتی تاوتوێکرا و مەترسییەکانیش خرانەروو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێوەری زیرەک رایگەیاند، لە سەرەتای مانگی ئاداری داھاتوو پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر، لە کاتێکدا لە سەرەتای زستان، بەھۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، ھەروەھا بە مەبەستی دادپەروەری لە پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتیان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشیگرتن بە ئۆڤەرلۆد لە وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ ٣٠ ئەمپێر کەم کرایەوە.


راشیگەیاندوە، لە مانگی داھاتوو رەوشی کەشوھەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بەوپێیەش خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا کەمتر دەبێتەوە، لەبەر ئەوە لە ١ی ئاداری ٢٠٢٢ ، پێوەری زیرەکی کارەبا دەکرێتەوە بە ٤٠ ئەمپێر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوێنەرانی خوێندکارانی زانکۆی ھەڵەبجەش ستایشی "بافڵ جەلال تاڵەبانی" دەکەن کە لە سەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی خوێندکاران پاڵپشتیان بووە و ھەموو پێداویستییەکانی بەشە ناوخۆییەکانی بۆ دابینکردوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...684685686687688...917