گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت
کوردسات نیوز
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢
لە راگەیەندراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەڵێت، "لە ئێستادا گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت، وە لەکاتی ئاسایی بوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە "
ھەر بەھۆی خۆڵبارین، فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دوای دوو سەعات لە ڕاگرتن، گەشتەکانی دەستپێکردەوە رایگەیاند بەھۆی خۆڵبارینی "چڕ" گەشتەکان وەستابوون و لە ئەگەری ھەبوونی ھەر گۆرانکاریەک ھاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە.
شەپۆلێکی خۆڵبارین لە بەغداد و ناوچەکانی باشوری عێراقەوە دەستیپێکردووە و کاریگەرییەکانی لە بەشێک لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت ھەولێر دەرکەوتووە.



