وەزارەتی تەندروستی ڕێنمایی ھاووڵاتیان دەکات دەرگا و پەنجەرەکانیان دابخەن
کوردسات نیوز
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، بۆ پاراستنی تەندروستییان لە کاتی خۆڵبارین، دەرگا و پەنجەرە دابخەن و ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە، بەڵام ئەگەر رۆشتنە دەرەوە دەمامک ببەستن و لە کاتی شۆفێریشدا ھەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
بۆ ئەو کەسانەشی ئاژەڵی ماڵی وەک سەگ و پشیلەیان ھەیە، وەزارەتی تەندروستی رێنماییان دەکات تێکەڵی ھاووڵاتیانی دیکەی نەکەن و خۆشیان مامەڵەیان لەگەڵ نەکەن، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە کاتی بوونی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو ھاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە ھێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢ بکەن.



