لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی دھۆک دەڵێت، لە سنووری قەزای بەردەڕەش ژنێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە کوژراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی دھۆک، رووداوەکە لە گوندی نەزراوە لە سنووری قەزای بەردەڕەش روویداوە و ژنەکە خاوەنی ٥ منداڵە و پۆلیس بەدوای بکوژەکەدا دەگەڕێت.

پۆلیسی دھۆک دەشڵێت، " تاوانبارەکە بەپێی بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و ھەوڵدەدرێت بەزوترین کات دەستگیربکرێت."