کوردسات نیوز زانیویەتی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە سەردانەکەی بۆ سلێمانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی خولی١٦ی کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان دەکات  و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان کۆدەبێتەوە.

بڕیاریشە دواتر نێچیرڤان بارزانی بە جیا لەگەڵ ھەریەک لە سەڵاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کۆبێتەوە.