وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی خوێندنی ئیسلامی خولی یەکەمی ٢٠٢١-٢٠٢٢ رادەگەیەندرێت.
ھەروەھا ئاگاداری خوێندکاران دەکاتەوە لەکاتی ھەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانیان، دەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ پڕبکەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڵپ لە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەست پێدەکات و کۆتا وادە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٢ دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی رەسمی.

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان سەردانی ئەم لینکە بکەن