"د. ئارام محەمەد" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکن بۆ ئەوەی بابەتی دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە پەرلەمانی کوردستان بکرێت بە یاسا.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لە بارەی چاکسازیکردن، ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە، مەترسییەکانی تیرۆر و ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش.
لە دیدارەکەدا جەخت لە ھەماھەنگی و فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکارییەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکان و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەرامەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای ئاماژەکردن بەو ناوچانەی عێراق کە بۆشایی ئەمنی تێدایە و نەبوونی ھەماھەنگی و جموجۆڵی تیرۆریستان ھەڕەشەن لەسەر ئاسایش و ئارامی ئەو سنوورانە، لە پاڵ ئەم پێشھاتانەش ستراتیژی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئاشکراکرد و ڕوونیکردەوە ھەماھەنگی ھەواڵگری، سەربازی و ئەمنی پێویستی بە ھەنگاوی کرداری ھەیە تا بتوانین سەقامگیری ئاسایش بپارێزین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ھێزەکانی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاریی، دژەتیرۆر و ناوخۆی ھەرێم ھەماھەنگ و ھاوکارن بۆ پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و چەندین پیلانی تیرۆریستانی داعشیان شکستپێھێناوە کە مەرامیان بووە ژیان لە خەڵک تێکبدەن و ژمارەیەک تیرۆریستیش دەستگیرکراون، کە ئەمە جێگای ستایش و دەستخۆشیمانە بەڵام ڕاشسپێردراون چاوکراوەتر بن و ژیان و ئارامی خەڵک لە پێش ھەموو ئەرکەکانیانەوە بێت.
ھەنگاوەکانی چاکسازیکردن و ڕیفۆرم لەناو یەکە سەربازییەکانی ھێزی پێشمەرگە بۆچوونیان لە بارەوە خرایەڕوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی وەفدی میوانی بەرچاو ڕوونکرد و ڕایگەیاند ھەموو ھەوڵێکمان ڕوو لەوەیە پێکھاتەی سەربازی ھێزی پێشمەرگە ڕێکبخەینەوە و بە شێوەیەک ئامادە بکرێنەوە کە ئەم قۆناغە پێویستی پێیەتی، لە ھەنگاوەکانیشمان شارەزایی، پسپۆڕیی و بنەمای زانستی ڕەچاو دەکەین و ھێزی پێشمەرگە پێویستە وەک ھەمیشە ھێزی خەڵک و کوردستان بێت.
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ئیمزا کرد و ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ وەک ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرا.
ھاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک پەرلەمان و حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستانی ڕاسپارد، دەست بە ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکەن.
لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩وە وادەی کارەکانی کۆمیسیۆن بەسەرچووە و تا ئێستا کۆمسیۆنێکی نوێی ھەرێم دروست نەکراوە و یاسای ھەڵبژاردنیش ھەموارنەکراوەتەوە، پێدەچێت بەو دوو ھۆکارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراودا ئەنجام نەدرێت.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حیزبێکی ڕەسەن، خاوەن ئامانج و نوێگەرە. خەبات بۆ مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان دەکات و کار بۆ بنەما سەرەکییەکانی مافی مرۆڤ، ئاشتی، دیموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین دەکات.
لەم وێستگەی گۆڕانکارییە ڕیشەییەدا کە گەڕانەوەیە بۆ سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال، چاکسازی دەکەینە بنەمای نوێبوونەوە و یەکێتی ناو یەکێتی پتەوتر دەکەین. ئۆرگانەکانمان کاریگەر و چالاکتر دەکەین تاوەکو ماندوونەناسە ئەرکەکان ڕابپەڕێنن و دڵسۆزانەتر کار بکەن.
ستراتیژێکی دوورمەودای سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕێکخراوەیی کە خزمەت بە ژینگەی سیاسی و حکومڕانی لە عێراق بکات دەکەینە ھەوێنی کارکردنمان.
گەنجە خوێنگەرم و ژنە چالاکەکانمان ھێزی لەبن نەھاتووی ئەم حیزبە نوێگەرە دەبن و پێشڕەویی ئەم خەباتە پیرۆزە دەکەن.
پێشمەرگەی دێرین، زیندانیانی سیاسی، کەمئەندامانی سەنگەر و تێکۆشەران سەرمایەیەکی گەورەی یەکێتیین و ئەزموونەکانیان دەکەینە سەرمەشقی کارکردنمان.
سەربەرزی و سەرفرازیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئامانجی مێژوویی و ھەمیشەیی ئەم حیزبە تێکۆشەرەیە، بۆ ئەمەش ھیچ ھێزێک نامانوەستێنێت.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ٢٢/٢/٢٠٢٢ لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری سلێمانی ٣١ منداڵ لەدایکبوون کە ١٨ کچ و ١٣ کوڕ بوون.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ١٤ منداڵ بە رێگەی سروشتی و ١٧ منداڵیان بە نەشتەرگەری لە دایک بوون.
ھاوکات لە ٢٤ سەعاتی رابردوو لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی ھەڵەبجە ١٧ منداڵ لەدایکبوون، کە ١٣ منداڵ لە نەشتەرگەری و ٤ منداڵیش بە شێوەی سروشتی لە دایک بوون.
ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی تەندروستی ھەرێم لەبەر پاراستنی گیانی کۆرپە و دایکی منداڵەکە لە دایکبوونی منداڵی بە رێگەی نەشتەرگەری بۆ ٢٢/٢/٢٠٢٢ لە نەخۆشخانە ئەھلییەکان قەدەغەکرد
ئاودێر عەلی پارێزەری کەیسەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتباری سەرەکی روداوەکە دەستگیر کراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەی پۆلیس دایە، وتیشی تەرمی شنیار دەگوازرێتەوە بۆ سەید سادق و بەخاکدەسپێردرێت.
شنیارھونەری تەمەن ٢١ ساڵ شەوی ١٨ لەسەر ١٩ی ئەم مانگە، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی سوتێنرا کە بەوتەی پزیشکەکان ٧٥٪ی جەستەی سوتابوو، دوابەدوای رووداوەکەش، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ھاوسەرەکەی بە تۆمەتی سوتاندنی ئەو ژنە دەستگیرکراوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات بە پێی کارنامەی کۆبونەوەکەش ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە کەرتی نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات، ئەو بابەتەش لەلایەن لیژنەیەکی راسپێردراوەوە دەخرێتەڕو.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەش تایبەتە بەگفتوگۆکردن لەسەر رەشنوسی رۆژمێری کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان کە لەلایەن لیژنەی پێکھاتوو بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و سەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵ ئامادەکراوە.
"قوباد تاڵەبانی"جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە پەیامێکدا بۆ گیان لەدەستدانی شنیار کەلەلایەن ھاوسەرەکەیەوە سوتێنرا و رۆژی چوارشەممە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا رایگەیاند، بیستنی ھەواڵی ژیانئاوایی شنیار خەمباری کردم، شنیارخان ھاوڵاتیەکی بێ تاوان بوو، تەنیا ژن بوونی تاوانی بوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، بە ئازارم کە لە ساڵی ٢٠٢٢ دا تائێستا لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین پیاوانێک ھەن وا بیردەکەنەوە کە ھەڕەشە، ئازاردان و کوشتنی ژنان ئاساییە. لەوەش بە ئازارتر ئەو بێ ھەڵوێستییە شەرمھێنەرەی کۆمەڵگاکەمانە.
جەختی لەوشەکردۆتەوە، ئەرکی ئێمە تەنیا گرتن و سزادانی ژنکوژان نییە، بەڵکو وەک کۆمەڵگا پێکەوە بە پیر و گەنج، حکومەت و کۆمەڵگای مەدەنی، دادگا و مزگەوتەکان، بە یەک دەنگ بڵێین بەسە، چی دی جێی قبوڵ نییە و کاتی کۆتایھێنانە بە کلتوری ژنکوشتن، چونکە ھیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە.
"نەوزاد شێخ کامیل" بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە راگەیەندراوێکدا گەیشتنی بەشێکی تری شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی بڵاوکردەو و رایگەیاند، بەشی دەیەمی شایستە داراییەکانی جوتیاران بە چەک گەیشتووەتە ھەرێم و لە رێگەی بانکەکانەوە جوتیاران پارەکەیان بەسەردا دابەش دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە ، لەو پارەیەی بە چەکی بانکی گەیتشتووەتە ھەرێم ، ١ ملیار و ٦٨ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای ھەولێر و یەک ملیار و ٦٧٢ ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و ١٦٢ ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دھۆکە .
"مقدەم ھۆگر عەزیز"وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێزەکانی پۆلیس توانیویانە باندێکی پێنچ کەسی دەستگیر بکەن، کە لە رێگەی ئامێری "جی پیی ئێس" ھەوڵی دزینی ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتیانیانداوە.
وتیشی، لە ئێستادا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
رایانگەیاند، ھەرچەندە زیاتر لە سێ ساڵە مامەڵە بە زەوییەکانی ئەو گەڕەکەوە دەکرێت و زۆربەی ھەرە زۆریان کراوە بە خانوو، بەڵام کارکردن لەو زەویانە راگیراوە بەبێ ئەوەی نوسراوێکی رەسمیان وەرگرتبێت، دواشیان لە جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم کرد کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکات.
"ئالان حەمە سەعید"وەزیری پەروەردەی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتی ئەزموونەکان گفتوگۆ لەسەر بابەتی کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان و درێژکردنەوەی ماوەی خوێندن کراوە، بەڵام ئەگەر کاتی خوێندن درێژ بکرێتەوە دەکەونە وەرزی گەرماوە، لەبەرئەوە ھیچ بڕیارێک لەبارەی درێژکردنەوەی ساڵنامەی خوێندنەوە نەدراوە .
ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتی پڕۆگرامەکان ھیچ بڕیارێکی سەبارەت بە کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان بۆ قۆناغی ١٢ی ئامادەیی نەداوە.
بەرێوەبەرایەتی ھاتۆچۆی ھەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە گۆرانکاری لە نرخی وەرگرتنی فۆرم و زیادکردنی رۆژەکانی چونە نوسینگەی فێرکردنی لێخورین و بەشداریکردن لە سیمیناری تایبەت بە یاساکانی لێخورین ، بەڵام ھەموو ئەو ھەواڵانە دورن لە راستیەوە و لە ئێستادا ھیچ گۆرانکارییەک لە بابەتی وەرگرتنی پارە بۆ فۆرم نەکراوە و ھەر بابەتێک پەیوەندی بە ھاتوچۆوە ھەبێت لە پێگە فەرمییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە .
بەرێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ھەرسێ بەنداوەکە دەکات، بەنداوەکانیش بریتین لە بەنداوی سەرقزڵ لە ناحیەی قۆرەتوو کە بەرزییەکەی ١٢ مەترە و بە بودجەی ٩٠١ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت .
بەنداوی گۆبانیش لە کەلار بەرزییەکەی ١٠ مەتر و بە بودجەی ٧٩٥ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت ، بەنداوی سەید حسێنیش لە کفری یەکێکی ترە لە بەنداوەکان کە بە بەرزی ١١ مەتر و بە بودجەی ٩٥٩ ملیۆن دینار دروست دەکرێـت .
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند بە گوێرەی یاسا ژمارەی ئەو کەسانەی کە مەرجەکانی خۆ کاندکردنیان تیا بووە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار ٣٣ کەس بوون و لەو ژمارەیە ٢٦ کەسیان بە چەند ھۆکارێکی جیاواز دوورخراونەتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم سەبارەت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ فرۆشتنی نەوتی ھەرێم کۆبۆوە، بەپێی راگەیەنراوێکی کۆبونەوەکەش بڕیاری دادگاکە لە ١٥ی ٢ی ٢٠٢٢ تایبەت بە کەرتی نەوت و گاز لە ھەرێمی کوردستان تاوتوێکراوە، دوای گفتوگۆکردن لەسەر بڕیارەکە، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی بە نادەستووری ونادادپەروەرانە دادەنێت.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، ھەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ پارێزگاریکردن و داکۆکیکردن لە ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی خۆی ھەروەک لە دەستووری عێراق جێگیرکراون کە زۆرینەی خەڵکی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٥ دەنگیان بەو دەستوورەداوە.
لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، حکومەتی ھەرێم ھەڵوێستی نەگۆڕی خۆی دووپاتدەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە کارکردنی ھاوبەش لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەوبابەتە.