تەندروستی کەرکوک: بەھۆی خۆڵبارینەوە ١١٥ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە
٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢
ئازاد سابیر لێپرسراوی ژووری ئۆپراسیۆنەکان لە تەندروستی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تا سەعات ١٢ ی نیوەرۆی ئەمرۆ ، ١١٥ ھاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.
بەپێی وتەی ئازاد سابیر، ١٤ منداڵ لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە و سەرجەم حاڵەتەکانیش بەھۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە .
شەپۆلێکی خۆڵبارین لە بەغداد و ناوچەکانی باشوری عێراقەوە دەستیپێکردووە و کاریگەرییەکانی لە بەشێک لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت ھەولێر دەرکەوتووە.


