راگەیاندنی ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، دەزگا خزمەتگوزارییەکان و تەندروستی لە خزمەتی ھاوڵاتییانی سنوورەکەدا دەبن و راگەیاندنی پشوو ئەوان ناگرێتەوە.

دەشڵێت، "داوا لە ھاوڵاتیانی خۆشەویستی گەرمیان دەکەین تا کۆتاییھاتنی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە، لە پێناو پاراستنی تەندروستیان بۆکاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە."

راشیگەیاند، "بەپێی پێشبینییەکانی کەشوھەوا ئەگەری چڕبوونەوەی زیاتری شەپۆلە کە ھەیە."