بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێدا بڵاویکردووەتەوە، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە سبەی سێ شەممە ٢٤-٥-٢٠٢٢ بەردەوامی دەبێت سەرەتا لەکاتەکانی بەرەبەیانی زوودا کاریگەریکەی زۆر دەبێت تا سەعات١٠ پێش نیوەرۆ و مەودای بینین سێ بۆ پێنج کیلۆمەتر دەبێت  پاشان کاریگەریەکەی لاواز دەبێت بەجۆرێک مەودای بینین دەبێتە پێنج بۆ حەوت کیلۆمەتر و لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەریەکەی لاوازتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، خێرایی با  کەمێک چالاک دەبێت و لەناوچەکانی کەرکوک و گەرمیان کاریگەریەکە زیاتر دەبێت وە مەودای بینین کەمتر دەبێت لە کیلۆمەتر و پێشبینی  تۆزوخۆڵ تا سبەی سێشەممە بەردەوامی دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا  بەرەو لاوازی دەچێت، بۆ رۆژی چوارشەممە ٢٥-٥-٢٠٢٢ کاریگەری خۆڵ بارین بە تەواوی کۆتایی دێت.

راشیگەیاندووە، لە حالەتی گۆرینی لە ناکاوی خێرایی با ئەو پێشبینیانە گۆڕانکاری رێژەییان بە سەردێت.