نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە نیگەرانیی زۆرەوە دەڕوانینە ئەگەری دروستبوونی جوڵە و چالاکی سەربازیی لە باکوری سوریا.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد، ئامۆژگاری تورکیا دەکەن لە رۆژئاڤای کوردستان ئۆپراسیۆنی سەربازیی دیکە ئەنجام نەدات.

لێدوانەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دوای ئەوەدێت کە شەوی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاندبوو لە چەند رۆژی داھاتودا ئۆپڕاسیۆنی سەربازی لە باکووری سوریا ئەنجام دەدەن و لە چەند رۆژی رابردوشدا ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ھێزەکانی سوریای دیموکرات زیادی کردبوو.