ھێمن ھەورامی: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی جنین پلاسخارت دەکەین
کوردسات نیوز
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢
ھێمن ھەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەھۆی کۆچی دوایی باپیری سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوونەکەی ئەمڕۆی نێوان دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، لە بارەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەوە، بۆ سەعاتی دووی دوای نیوەڕۆی سبەینێ دواخراوە.
وتیشی، پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی جنین پلاسخارت بۆ کۆبوونەوەی کەسی یەکەمی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و دەبێت ھەمووان کار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت.



