ئەو لێپرسراوەی تەندروستی کەرکوک وتیشی لە ڕۆژی یەکشەممەوە تاسەعات ٨ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٥٦٦ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی کەرکوکیان کردوە.

بەڕێوەبەری هۆبەی تەندروستی گشتی لە فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئاشکراشیکرد چارەسەر بۆ نەخۆشەکان کراوە و تەنها ١٠ نەخۆش لە ژێر چاودێریدا لە نەخۆشخانەکان ماونەتەوە.

دوێنی شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ شارەکانی عێراقی گرتەوە و لە زۆرینەی شارەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراقدا کرایە پشوو. هەروەها هەزاران کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران. 

ژمارەی خۆڵبارینەکان لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە بەراورد بە ساڵانی پێشوتر زیادی کردوە. بە گوێرەی سەرچاوەکان پیشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ ساڵانە لە ٨٠ رڕۆژەوە بۆ  ٣٠٠ رۆژ خۆل بارین ڕووبدات، کە ئەوەش یەکسانە بە دە مانگ لە   ساڵێکدا.