لە ھۆڵی خاک لە شاری سلێمانی وۆرک شۆپێک لە نێوان مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و وەفدێکی حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید و ناوەندی ئۆلف پڵمە و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە وۆرک شۆپەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ھەماھەنگی نێوان ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە کوردستان و ڕێکخراوی سۆسیال دیموکراتی سوید لە بوارە جیاجیاکانی پرسی ژینگە و سود وەرگرتن لە ئەزموونی پارت و ڕێکخراوەکانی سوید و کاری ھاوبەش و پێکەوەیی لە بواری ڕێکخراوەیی و کۆمەڵی مەدەنیدا.