بافڵ تاڵەبانی بۆ رێواز فایەق: بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باپیرتانم پێگەیشت
کوردسات نیوز
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢
لە پەیامەکەیدا بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، " پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزت و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم."
دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی:
بەڕێز/ دکتۆر رێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک (محەمەد عەبدوڵا رەشید) باپیری بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە قووڵە پرسە و ھاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزت و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارم رۆحی کۆچکردوو شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٢



