بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە ھەولێر ڕایگەیاند، دوو ھاوڵاتی بە ناوەکانی (فەرھاد شێرزاد خدر ) و (یوسف شێرزاد خدر)، کە برای یەکترن، بە مەبەستی کۆکردنەوەی گژوگیای بەھاری ڕوویان کردوەتە بناری چیای ھەڵگورد لە سنوری قەزای چۆمان و مینێکیان پێدا تەقیوەتەو و بریندار بوون. 

لەم بارەیەوە بەشی ھاریکاری قوبانیانی مین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە ھەولێر ڕایگەیاند: دوای ڕووداوەکە بەپەلە گەیندراونەتە نەخۆشخانەی چۆمان و پاش چارەسەری سەرەتایی، بیرندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراون.

 بە پێی زانیارییەکانی بەشی ھاریکاری قوربانیانی مین، لە ئێستادا باری تەندروستی یەکێکیان جێگیرە و ئەوەی تریش بۆ وەرگرتنی چارەسەری زیاتر گواستراوتەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ھەولێر.

جێی باسە ئەم ساڵ لە سنوری پارێزگای ھەولێردا،  پێنج ھاولاتی بەر مین کەوتون، کە زیانی گیانی نەبووە بەڵام ھەندێکیان بریندار بوون و قاچیان لە دەستداوە.