بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ بە شێوەیەکی ڕەسمیی حەجی بازرگانی نەک تەنھا لە ھەرێم و عێراق، تەنانەت لە سعوودیەش ئەنجام نادرێت.

داواشی لە ھاووڵاتیان کرد، باوەڕ بە ھیچ کەس و کۆمپانیایەک نەکەن، کە بانگەشەی بوونی حەجی بازرگانی دەکەن، چونکە ئەگەری زۆرە پارەکەیان بە ھەدەر بچێت.

دەشڵێت، ھەندێک وێنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە، گوایە وێنەی فۆڕمی وەرگرتنی ڤیزای حەجی ئەمساڵە، بەڵام دوای بە دواداچوون بۆیان دەرکەوتووە، ئەو وێنانە ھیچ بەروارێکیان لەسەر نییە و لەوە زیاتر نین کە بڵاوکراوەی ساڵانی ڕابردووبن.