سامان لەتیف، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، تاکو سەعات ٨ی بەیانی ئەمڕۆ ١٨٠ کەس سەردانی ھەردوو نەخۆشخانەی شار و د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانیان کردووە، کە زۆرینەی ئەو ھاووڵاتیانە چارەسەریان بۆ کراوە و چوونەتەوە بۆ ماڵەوە.

وتیشی، لە سەعاتی ١٠ی شەو تاکو ئەم بەیانییە، ئامارەکان بەھۆی چڕبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین دوو ھێندە زیادیانکردووە.

ھاوکات، ھەمزە ڕەزیکی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دھۆک، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە پارێزگای دھۆک ٢٦٥ کەس بەھۆی خۆڵبارینەوە سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە، کە لەو ژمارەیە ٢١ کەسیان منداڵن.

ھاوکات، لە پارێزگای کەرکوکیش تاکو سەعات ٨ی ئەم بەیانییە، ٥٦٦ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە.