ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە،  ئێستا زیاتر لە ٢ ملیۆن ئۆتۆمبێل ھەیە و ساڵانەش ١٠٠ ھەزار ئۆتۆمبێل لە ھەرێم تۆمار دەکرێت و  لە ھەر شەش کەسێک، یەک کەس  ئۆتۆمبێل بەکار دەھێنێت، ئەوەش بەپێی ستانداردی جیهانی نییە 

راشیگەیاند، بەزۆربونی رێژەی ئۆتۆمبێل روداوەکانی ھاتوچۆش لە زیادبوندایە و لە ساڵی ٢٠٢١دا چوار ھەزار و ١١٩ روداوی ھاتوچۆ لە ھەرێم تۆمارکراوە و بەھۆیانەوە ٦٢٢ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.