"د.سامان بەرزنجی" وەزیری تەندروستی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەئێستادا نەخۆشییەکانی مەمک بەتایبەتیش شێرپەنجەی مەمک لە ناو ژنان بە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی جیھان، ھەموو ھەوڵێکیش بۆ رێگرتن لە زیابوونی ئەو نەخۆشییە دەدرێت، کردنەوەی سەنتەری نەخۆشییەکانی مەمک لە راپەڕینیش یەکێکە لە ھەوڵەکان بۆ زوتر دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە.

وتیشی، سەنتەری تیشک لە قەڵادزێ و تاقیگەی مۆلیکیولەر لە پشدەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان کرایەوە.