عەلی حەمە ساڵح زانیاری لەبارەی بەنزین و کوالیتییەکەی ئاشکرا دەکات
کوردسات نیوز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان رۆژانە پێویستی بە پێنج بۆ شەش ملیۆن لیتر بەنزینە بۆ چارەسەر گرانی نرخی بەنزینیش دەبێت پشت بە پاڵاوتنی ناوخۆ ببەسترێت و لە ئێستادا یەک ملیۆن لیتر بەزینی کار ھەیە و وەزیری سامانە سروشتییەکانی پێی راگەیاندین لە سبەینێوە رۆژانە ٤٠٠ ھەزار لیتر بەنزینی ٦٩٠ دیناری دێت بۆ پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدرەی گەرمیان و راپەڕین.
وتیشی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پلانیان ھەیە بەنزینی ٨٠٠ دیناری بگەیەنێتە سێ ملیۆن دینار و داواشمان کردووە کوالیتی بەنزینەکەی باشبکرێت و لەگەڵ بەنزینی ٦٩٠ دینارێکدا برەکەی دەگاتە چوار ملیۆن دینار و ئەگەر بەم شێوەیە بەرداوام بێت کێشەی گرانی بەنزین چارەسەر دەبێت.
راشیگەیاند، ئەو نرخەی بۆ بەنزین دانراوە لە خواستی ئەوان نەبووە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باسیان لەوەکرد ئەو بەنزینەی دەدرێت بە ٨٠٠ دینار نزیکەی ١٢٠٠ دینار لەسەر حکومەت دەکەوێت و ئەگەر بڕی پاڵاوتنی نەوتیش بۆ بەنزین زیاد بکەن کاریگەری لەسەر داھات و مووچە دەبێت.
لەبارەی کۆلیتی بەنزینی ٨٠٠ دیناری ئەندامەکەی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان وتی، داوایان کردووە کوالیتی بەنزینەکە باشتر بکرێت و بریاریش لە سبەینێوە ئەو کارە بکرێت.