"د.ئازاد مزوری" جێگری بەڕێوەبەری نەخشخانەی منداڵانی دھۆک لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، ساڵانە بەھۆی گۆڕینی وەرزەکان بە تایبەتی وەرزی گەرما نەخۆشی سکچون و رشانەوە بڵاودەبێتەوە، وتیشی، لە ئێستادا رۆژانە نزیکەی ٢٥٠ کەس بەھۆی سکچونەوە سەردانی نەخۆشخانە دەکەن، سامپڵیان لێوەرگیراوە و تائێستا ھیچ حاڵەتێکی کۆلێرا تۆمارنەکراوە.