ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە" رایگەیاند، لە روبەڕوبونەوەکانیان لەگەڵ سوپای تورکیا لە ناوچەکانی ئاڤاشین و زاپ و مەتینا لە ماوەی ٤ رۆژی رابردوودا ٢٥ سەربازی سوپای تورکیا کوژراون، کە یەکێکیان ئەفسەری باڵایە، ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش و سیستمێکی کامێرای حەراریش تێکشکێنراون.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لەو ماوەیەدا سوپای تورکیا ٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٣٤ جار بە فڕۆکەی ھەلیکۆپتەر ناوچەکانی بۆردومان کردووە.