لە چەمچەماڵ کەسێک کوژرا
کوردسات نیوز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کوژرا و ھۆکاری رووداوەکەش دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی پانزەساڵ بەر لەئێستای نێوان بکوژ و کوژراوەکە.
وتیشی، چەند ساڵێک پێش ئێستاش برایەکی ئەو کەسەی ئەمڕۆ کوژراوە، لە مەیدانی ئاژەڵانی ناحییەی شۆڕش کەسێکی بەناوی ھـ.غ، کوشتووە، ئەمڕۆش برایەکی بکوژی پێشوو سەردانی چەمچەماڵی کردووە و لەلایەن کەسوکاری کوژراوی پێشووەوە بینراوە و لەنێوانیاندا گرژی دروستبووە.
ئاشکراشیکرد، بەھۆی ئەو گرژیەی دروستبووە کەسێک بەسەختی بریندار بوو پاش گەشتنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
بەرێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ رونیکردەوە، ھێزەکانی پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.