دەرباز کۆسرەت ڕەسول لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبوویەوە
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە چاوپێکەوتنەکەدا کە د. رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی ئامادەی بوو، گفتوگۆکرا لە بارەی دۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکە. ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی عێراق و بەشداری کورد لەو پرۆسەیەدا کرا.
دەرباز کۆسرەت ڕەسول دیدگای یەکێتیی خستەڕوو و دووپاتی کردەوە کە پێویستە ھەنگاوەکان خێراتر بکرێن و گفتوگۆکان بچنە قۆناغێکی نوێترەوە.
پاشان باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەت و گەلی ئەڵمانیا کرد، ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە و دەرباز کۆسرەت ڕەسول سوپاسی حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە بەردەوام ھاوکاری گەلی کوردستان بوون.