ئاژانسی ھاوار نیوز، لە ھەواڵێکدا بڵاویکردەوە، پەیەدە رۆژانی ١٨ و ١٩ی ئەم مانگە نۆھەمین کۆنگرەی خۆی بەست و لە کۆنگرەکەدا بە زۆرینەی دەنگ ھەریەکە لە ئاسیا عەبدوڵا و ساڵح موسلیم بە ھاوسەرۆکانی نوێی حزبەکە ھەڵبژێردران.

کۆنگرەکە لە حەسەکە بە بەشداری ٧٠٠ نوێنەر و ئەندامی ئەو حزبە بەسترا و ھەر لە کۆنگرەکەدا ھاوسەرۆکان ئەندامانی ئەنجومەنی گشتیی حزبەکەش ھەڵبژێردران.

پرۆفایلی ساڵح موسلیم:
لەزانکۆی تەکنیکی لە ئیستەنبوڵ ئەندازیاری کیمیای خوێندووە
لە کۆبانێ خوێندنی سەرەتایی تەواو کردووە
خاوەنی پێنج منداڵە
لە مەکتەب سیاسی پارتی جڤاکی نیشتمانی دیموکراتی ئەندام بووە
لەنێو پەیەدە ئەندامی لیژنەی جێبەجێکردن بووە
ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی چوارەمی پەیەدە کرا بە سەرۆکی حزب
ساڵی ٢٠١٣ لە شەڕی ئازادکردنی ڕۆژئاڤادا، شەرڤانی کوری ساڵح موسلیم گیانی لەدەستداوە