قوباد تاڵەبانی :ھونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیلی گەنجینەیەکی دەوڵەمەند بوو لەگۆرانی
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
"قوباد تاڵەبانی" رایگەیاند، ھەواڵی کۆچی دوایی "محەمەد ئەحمەد ئەربیلی" نیگەران و دڵگرانی کردووم، چونکە ھونەرمەندێکی دێرین و ناسراوی ھەولێر و کوردستان بووە و خاوەنی چەندین شیعر و ئاواز و گەنجینەیەکی دەوڵەمەند بوو لە گۆرانی.
وتیشی، کوردستان بە کۆچی دوایی محەمەد ئەحمەد ئەربیلی ئەستێرەیەکی درەوشاوەی بواری ھونەری لە دەستدا.
دەقی پرسەنامەکە :
بەڕێزان ھونەرمەند و ھەوادارانی کۆچکردوو محەمەد ئەحمەد ئەربیلی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند (محەمەد ئەحمەد ئەربیلی)، نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو ئەربیلی ھونەرمەندێکی دێرین و ناسراوی ھەولێرو کوردستان بوو خاوەنی چەندین شیعر و ئاواز و گەنجینەیەکی دەوڵەمەند بوو لەگۆرانی. بەکۆچکردنی ئەربیلی کوردستان ئەستێرەیەکی تری درەوشاوەی بواری ھونەری لەدەست دا، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەو سەرجەم ھونەرمەندان و شاعیران و ھەوادارانی دەکەم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەمولایەک ببەخشێت.