دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان لەبارەی شێوازی بازنەی ھەڵبژاردن و چارەنوسی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنو راپرسی ھەرێمو کورسی "کۆتا"ی پێکھاتەکانە، لەسەر ئەم باسانەش تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوون بە رێکەوتن بۆ دیاریکردنی رۆژی ھەڵبژاردن، لە ماوەی رابردوو دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان چەندجارێک لەگەڵ سەرۆکی فرۆکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ ھەمان پرس کۆبوونەتەوە،
لە کۆبوونەوەیەکی فراوانیشدا لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان جارێکی دیکە نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بەبەشداری سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کۆبوونەوە لەسەر پرسی ھەڵبژاردن، بۆ ھەمان مەبەست لەم کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم بڕیاری پێکھێنانی لیژنەیەک درا بە سەرۆکایەتی مستەفای سەید قادرجێگری سەرۆکی ھەرێم، لە دوای پێکھێنانی ئەم لیژنەیەش یەکەم کۆبوونەوە بە بەشداری دەزگای ھەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی ھەرێم بەڕێوەدەچێت.