وەزارەتی شارەوانی ھەرێم رایگەیاند، پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی قەرزی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار، شوێنەواریان لە لایە، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکان بکەن و دامودەزگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکەن بۆ ئەوەی سوودمەند بن، بە پێچەوانەوە دوای ئەو سێ مانگە، ناتوانن سوودمەند بن و بڕیارەکەش درێژ ناکرێتەوە.

ھەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکەن بۆ ئەوەی سوودمەند بن، بە پێچەوانەوە دوای ئەو سێ مانگە، ناتوانن سوودمەند بن و بڕیارەکەش درێژ ناکرێتەوە.

دەقی راگەیەنراوەکە:  

بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی ١٥%ی قەرزەکانی بواری شارەوانی، گەشتوگوزار، ئاو، شوێنەوار بۆ ماوەی ٣ مانگ کە لەمڕۆوە دەستپێدەکات و تاوەکوو ٢٠/٩/٢٠٢٢ بەردەوام دەبێت، درێژ کرایەوە و ھاووڵاتییانیش دەتوانن ھەر ئێستا مامەڵەی سوودمەندبوون جێبەجێ بکەن .

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە ١٥ی حوەزیرانی ٢٠٢٢ بەڕێوەچوو، لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی ھاووڵاتییان بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی بڕیاری لێخشبوونی قەرزەکانی حکوومەت، بە مەرجێک ھاووڵاتییان لە ماوەی سێ مانگدا قەرزەکان بۆ حکوومەت بگەڕێننەوە.

بەگوێرەی فەرمانێکی ئەنجوومەنی وەزیران کە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، بڕیارەکەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند کراوە بۆ درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی قەرزەکانی حکوومەت، بەشێکی ئەو بڕیارە پەیوەندی بە قەرزەکانی گەشتوگوزار، شارەوانی، ئاو و شوێنەوار ھەیە و لە ڕێککەوتی ٢٠/٦/٢٠٢٢ دەستپێدەکات و تاوەکوو ٢٠/٩/٢٠٢٢ کاری پێدەکرێت، ئەم وادەیەش دوا دەرفەت دەبێت بۆ سوودوەرگرتن لەم ئاسانکارییەی حکوومەت و جارێکی دیکە درێژ ناکرێتەوە.

پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی قەرزی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار، شوێنەواریان لە لایە، بەزووترین کات سەردانی فەرمانگەکان بکەن و دامودەزگەکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکەن بۆ ئەوەی سوودمەند بن، بە پێچەوانەوە دوای ئەو سێ مانگە، ناتوانن سوودمەند بن و بڕیارەکەش درێژ ناکرێتەوە.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار