شاناز ئیبراھیم ئەحمەد: کارە ھونەرییەکانی ئەربیلی جێگەی شانازین
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
دەقی پرسەنامەکە :
بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو محەمەد ئەحمەد ئەربیلی
بەڕێزان ھونەرمەندان و ھونەردۆستان و ھەوادارانی دەنگی ئەربیلی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ھەواڵی ماڵئاوایی(محەمەد ئەحمەد ئەربیلی) ھونەرمەندی دیاری شاری ھەولێر و کوردمان-مان پێگەیشت، بۆ ئەو غەمەتان لەدڵەوە پرسە و ماتەمینیی خۆمتان پێڕادەگەیەنم و ھاوبەشی غەم و پەژارەتانم.
لەگەڵ ئەوەی لەدەستدانی ئەم سیمبولە جوانەی بواری ھونەری کوردی جێگەی داخە، بەڵام بەرھەم و خزمەت و کارە ھونەرییەکانی ئەربیلی جێگەی شانازین و بۆ ھەمیشە ناوی بەزیندوویی دەمێنێتەوە.
یەزدانی مەزن ئارامیی و دڵنەوایی بە خانەوادەکەتان و ھەموو لایەک ببەخشێت، ئەوە دوایین کۆست و دڵتەنگیتان بێت، ھونەرمەندی کۆچکردووش بخاتەبەر سۆزی فراوانی خۆی و بەبەھەشتی بەرین شادی بکات.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و
سەرپەرشتیاری مەڵبەندەکانی سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان، ڕاپەڕینی(ی.ن.ک)