لە  مەراسیمەکەدا، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد چەپکە گوڵی ڕێز و وەفای پێشکەشکرد بە  تیپی مۆسیقای سلێمانی لە بەرامبەر خزمەتی تیپی مۆسیقای سلێمانی و خزمەتی عوسمان عەلی بە گۆرانی و مۆسیقا و ئاوازی کوردی و دواتریش وێنەیەک لە کتێبی(ڕەھەندەکانی عوسمان عەلی) پێشکەشی ژمارەیەک ھونەرمەند و کەسایەتی کرد.   

کتێبی توێژینەوەی زانستیی (ڕەھەندەکانی عوسمان عەلی) لەلایەن ئەکادیمیی و مامۆستا وھونەرمەند (عادل محەمەد کەریم)ەوە نوسراوە و ئامادەکراوە، لەو ڕێوەڕەسمەدا عادل محەمەد لە وتەیەکیدا پوختەیەکی لەبارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە پێشکەشی ئامادەبووان کرد و سوپاسی شاناز ئیبراھیم ئەحمەدی کرد لەبەرامبەر پشتیوانییە بەردەوامەکانی بۆ تیپی مۆسیقای سلێمانی و ھونەرمەندان.

عوسمان عەلی ھونەرمەندێکی دیاری ڕەوتی گۆرانی و مۆسیقایە لە ‌تەواوی کوردستان، ئەم ھونەرمەندە لەماوەی (٤٠) ساڵ تەمەنی ھونەریدا، خزمەتێکی زۆر بە گۆرانی و مۆسیقا و ئاوازی کوردی کردووە.