پەکەکە و تورکیا نوێترین ئاماری شەڕی نێوانیان لە ھەرێم بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل – ھەپەگە ڕایگەیاند، لە ھێرشەکانیاندا بۆ سەر سوپای تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، ٣٦ سەربازی تورکیا کوژراون و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیشیان خستووەتە خوارەوە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیاش لە ھێرشێکیاندا بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە، پێنج گەریلا گیانیان لەدەستداوە.
تورکیا لە بەرەبەیانی ١٨ی نیسانی ئەمساڵەوە دەستی بە ئۆپراسیۆنی "چڕنووک-قوفڵ" کردووە و بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیاش ئامانجیان لەم ئۆپراسیۆنە دروستکردنی بنکەی سەربازیی و سنوردارکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکەیە لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین.