دەقی پرسەنامەکە...


خانەوادە و کەسوکاری ئازیزی ھونەرمەندی گەورە ئیسماعیل خەیات


زۆر دڵگران بووم بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی شێوەکاری مەزنی کوردستان مامۆستا ئیسماعیل خەیات. ھونەرمەند ئیسماعیل خەیات نەک ھەر لەسەر ئاستی کوردستاندا ئەستێرەیەکی درەوشاوەی ھونەری شێوەکاری بوو، بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیشدا سیمایەکی ناسراو بوو و بە درێژایی چەند دەیە بە بەشداریی لە دەیان پێشانگای گەورەی نێودەوڵەتی شانازی بۆ گەلەکەی و ھونەری کوردی تۆمار کرد.


بەم بۆنە خەمناکەوە لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری مامۆستا ئیسماعیل خەیات و بە تایبەتیش ھونەرمەند خاتوو گەزیزە عومەر ھاوسەری مامۆستا دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمتان دەزانم. داواکارم خوای گەورە سەبوری و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و روحی بەرزەفڕی مامۆستاش بە بەھەشت شاد بکات.


قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
٢٠/١٠/٢٠٢٢