زانا عەبدولڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاروابوو ئەمڕۆ نەوتی سپی لە سنوری قەزای پێنجوێن دابەشبکرێت، بەڵام داوایان لە بەرپرسانی سلێمانی کردووە نەوتەکەیان بۆ نەنێرن، چونکە نرخەکەی زۆر گرانە.

وتیشی، پێنجوێن زیاتر لە ھەموو ناوچەکانی تر پێویستی بە نەوتە و دابەشنەکردنی نەوت کاریگەری زۆری لەسەریان دەبێت و کاریگەری لەسەر بڕینەوەی داری دارستانەکانیش دەبێت، بەڵام نرخەکەی زۆر بەرزە و داوایانکردووە ئەو نەوتەیان بۆ دابینبکرێت کە بڕیارە حکومەتی عێراق بە ٣٠ ھەزار دینار بۆ ھەرێمی کوردستانی دەنێرێت.