مووشەکێک لە نزیک ناحیەی خورماڵ کەوتە خوارەوە
ڕێبوار
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە ناحیەی خورماڵ بیستراو ترس و دڵە راوکێی لای دانیشتوانی ناحیەکە دروستکرد، دوای بەدواداچوونی ھێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی شارەزوور دەرکەوت مووشەکێک لە نێوان ھەردوو گوندی رۆستەم بەگ و دێکۆن کەوتۆتە خوارەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، مووشەکەکە ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتۆتەوە بەڵام تا ئێستا نازانرێت چ جۆرێکە و لەلایەن چ وڵاتێکەوە ئاراستە کراوەو ئاسایش لێکۆڵینەوەی لەو بارەیەوە دەستپێکردووە.


