رێکخراوی یونسێف سەبارەت بە توشبووانی کۆلێرا لە سوریا بڵاویکردەوە، ٢٦%ی توشبووانی کۆلێرا لە سوریا منداڵی خوار تەمەن ٥ ساڵانن و ژمارەشیان لە بەرزبوونەوەدایە. 

وتیشی، لە ١٠ کەمپی ئاوارەکان لە رۆژئاوی کوردستان و ناوچەکانی تری باکوری خۆرھەڵاتی سوریا ٦٥ توشبووی کۆلێرا تۆمارکراون و دووانیان لە کەمپی "سەرێکانێ"ن لە حەسەکە.

ھاوکات، "نەجات روشدی" نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا ھۆشداریداوە لەوەی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا بگاتە قۆناغێکی کارەساتبار. 

بەپێی رێکخراوی تەندروستی جیھانیش، کۆلێرا لە ١٠ پارێزگای سوریا بڵاوبووەتەوە و تەواوی وڵاتەکە دەگرێتەوە.