دەقی پرسەنامەکە... 
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری ھونەرمەند ئیسماعیل خەیات..

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی گەورە ھونەرمەندی شێوەکار مامۆستا ئیسماعیل خەیات-م پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خاتوو گەزیزە عومەر ھاوژینی مامۆستا و خانەوادە و کەسوکار و سەرجەم ئازیزانی و ھونەرمەندان بەگشتی دەکەم.

ھونەرمەند ئیسماعیل خەیات جگە لەوەی وەک مامۆستایەک ڕۆڵی پێشەنگانەی بینیوە لە پێگەیاندنی دەیان نەوە بە ھونەری ڕەسەنی کوردی، ھاوکات وەک یەکێک لە ھونەرمەندە ھەرە بەھەڵوێستەکان ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە لە ڕەتکردنەوە و سەرکۆنەکردنی شەڕی براکوژی لە ڕێگەی ھونەرەکەیەوە. بە کۆچی دوایی ئەم ھونەرمەندە پێشەنگ و جیھانییە، ھونەری شێوەکاریی کوردی یەکێک لە ستوونە باڵاکانی خۆی لەدەستدا.

داواکارین لە پەروەردگاری مەزن سەبر و ئارامی بخاتە دڵی کەسوکار و ئازیزانی و کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.


"انا للە وانا الیە راجعون"
د. ڕێواز فائق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢٠٢٢/١٠/٢٠