نەپەگە ناسنامەی ١٧ گەریلای ئاشکراکرد کە بە چەکی کیمیایی گیانیانلەدەستداوە
لاڤە
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل نەپەگە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ١٧ گەریلایە لە ھێرشەکانی تورکیا و بە چەکی کیمیایی گیانیانلەدەستداوە کە پێنجیان کچن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەنێو ئەو گەریلایانەدا، ١٤یان لە ناوچەی "زاب" بەر چەکی کیمیایی کەوتوون و گیانیانلەدەستداوە و ئەوانەی تریش لە ناوچەی "ئاڤاشین" روبەڕووی ھێرشی تورکیا بە چەکی کیمیایی بوونەتەوە.
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل راشیگەیاندووە، بەھۆی بێدەنگی کۆمەڵی نێودەوڵەتی و پشتیوانی بەشێک لە رێکخراوەکانەوە، ھێرشەکان بە چەکی کیمیایی زیادیانکردووە.



