بەتۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر سێ کەس لە سنوری سلێمانی دەستگیرکران
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھەوڵەکان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ماددەی ھۆشبەر، ھێزەکانیان لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆلینەوە ٣ کەسیان بەتۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کردووە.
ئاشکراشیکرد،، تۆمەتبارەکان کوردن و دوانیان دانیشتوی قەزای بازیانن، ئەوەی دیکەش دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە، بەپێی ماددەی (٣٠) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەی ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان لەھەرێمی کوردستان راگیراون.


