لە سلێمانی ٧ داواکراو بەپێی ماددەی ٢ی تیرۆر دەستگیرکران
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھەوڵی ھێزەکانیان بۆ زیاتر بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایشی ھاووڵاتیان، لە چەند رۆژی رابردوودا ٧ تۆمەتبار لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکراون کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە پێی ماددەی ٢ی تیرۆر داواکراوبوون.
راشیگەیاند، تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ڕاگیراون .


