وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، سیستەمی پریپەید کە پێوەری زیرەکی پێ دەڵێن و ئێستا ڕێژەی دانانی ئەم سیستەمە لە پارێزگای دھۆک گەیشتووەتە ٩٠% و بڕیار وایە لە سەرجەم ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

روونیشیکردەوە، لە رێگەی ئەو سیستمەوە دەتوانرێت بۆ ماوەی ٢٤ سەعات کارەبا بۆ ھاووڵاتیان دابین بکرێت، واتە ھاووڵاتیی دەتوانێت کارتێک لە سەنتەرەکانی فرۆشتن کە ھەر لە ناو بازاڕ دانراوە، بکڕێت و ئاگاداری بەکارھێنانی بڕی کارەباکەی و بڕی ماوەی بێت.