دەقی پرسەنامەکە...
خوشکی بەرێز  گەزیزە خان 
خانەوادەی کۆچکردوو 


بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاورێی ژیانتان و ھونەرمەندی بەناوبانگ مامۆستا ئیسماعیل خەیاتمان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە بە ناوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سەرەخۆشی لەئێوە و منداڵ و کەسوکار و ھاوڕێیانی دەکەین.
سەبووری بۆ ئێوە و بەھەشتی بەرینیش بۆ ھونەرمەندی کۆچکردوو .

بۆ ھەمیشەش دەست و پەنجە و ھونەرەکەی مامۆستا خەیات وەک نوێنەری ھونەری نەتەوەیی لە پایتەختەکانی جیھان لە یادەوەریماندا دەمێنێتەوە.
جارێکی تریش سەرەخۆشیمان دووبارە دەکەینەوە.

مەکتەبی راگەیاندنی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان