کەشناسی ھەرێم: سبەینێ لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم تاوەباران دەبێت
ئاکار
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، رۆژی ھەینی لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم ئاسمان تاوەباران و ھەورە بروسکە دەبێت. روونیشیکردەوە، سەرەتا لە ناوچەکانی دھۆک باران دەبارێت و دواتر سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.
راشیگەیاند، پلەکانی گەرما نزمبونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، بە جۆرێک بەراورد بە ئەمڕۆ ٤ بۆ ٦ پلەی سیلیزی دادەبەزێت.



