کوردستانکوردستان

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی فرۆشتنی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێرکاری لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان،  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەڕونکردنەوەیەکدا ھەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی ئەو نەخۆشخانەیە دەکەن ڕەتدەکەینەوە.

وتیشی، لەکاتێکدا  ئەم دەنگۆیانە بڵاودەکرێتەوە کاری نەخۆشخانەکە لە ئێستایە نەوەستاوە و بەردەوامە لە خزمەتکردن و رۆژانە نزیکەی ٢٥ بۆ ٣٠ نەشتەرگەری  تێدا ئەنجام دەدرێت و ھیچ خزمەتگوزارییەک لە نەخۆشخانەکە ڕانەگیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سازان فەتحوڵڵا کەریم، بەرپرسی ڕاگەیاندن و وتەبێژی ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی جەمال نەبەز ڕاگەیاند، لە کانی دڵمانەوە پیرۆزبایی لە مێژوونووسی نێوداری کورد دکتۆر "جەلیلی جەلیل" دەکەین  بۆ بەخشینی خەڵاتی قەڵەمی جەمال نەبەز بۆ ساڵی ٢٠٢١. 

ڕاشیگەیاند، ئەمرۆ چوارشەممە ٢٤ / ٨ / ٢٠٢٢ نوێنەری ئەوروپای ڕێکخراوی رۆشنبیریی جەمال نەبەز بەرێز دکتۆر "سەروەر عەبدوڵڵا" لە شاری ڤیەنا خەڵاتەکەی پێشکەش بە دکتۆر جەلیلی جەلیل کرد. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆک وەزیران، بەبۆنەی دەستبەکاربوونییەوە، پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی ئەمریکا کرد و ھیوای خواست لە ماوەی کارکردنیدا لە کوردستان، پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ئەمریکا بەرەوپێشچوونی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی پۆرتاڵی خزمەت کرا کە پرۆژەیەکی حکومەتی ھەرێمە و زیاتر لە ٤٠٠ جۆر خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت، لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا پۆرتاڵی خزمەت ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی حکومەتی ئەلەکترۆنی و کارئاسانییەکی باش بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکات. ئەمە جگە لەوەی رێگری لەگەندەڵی دەکات.

لە تەوەرێکیتری کۆبوونەوەکەدا باسی پرۆسەی ڕیفۆرم و ھەنگاوکانی چاکسازی حکومەتی ھەرێم کرا، قوباد تاڵەبانی داوایکرد ئەمریکا زیاتر ھاوکاربێت لە بەرەپێشبردنی پرۆسەی ڕیفۆرم لە ھەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش ڕیفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.

لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق کرا و ھەردوولا ھاوڕابوون کە لایەنە عێراقییەکان لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و رێگە نەدەن ناکۆکییەکان وڵات بەرەو ناسەقامگیری زیاتر ببات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕاپۆرتێکی تایبەت و بەرفراوانی سەبارەت بە سێکتەری ئاوی خواردنەوە لە ھەرێمی کوردستان خستەڕوو.

لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە دەبێت کێشە و قەیرانی کەمئاویش لە بەرچاو بگیرێت و پێویستە بە ھەموو شێوەیەک کار بکرێت لە پێناو ڕێگریکردن لە بەھەدەردانی ئاو و زیادبەکارھێنانی ئاو. 

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ڕاسپاردنی وەزارەتەکانی (دارایی وئابووری، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پلاندانان) و سەرۆکایەتی دیوان و سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی دا، بۆ ھەماھەنگیکردن لەگەڵ وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار بۆ ئەوەی ڕێکاریی پێویست بگرنەبەر سەبارەت بە پێشنیارەکانی وەزارەت کە لە کۆبوونەوەکە خرانەڕوو بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی و بڕی پارەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە زانکۆی قەیوان دوانزەیەمین کۆربەندی خوێندکارانی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆکانی کوردستان بەڕێوەچوو 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو شۆفێرێک ئۆتۆمبێلەکەی لە بازگەی نێوان خەلیفان - سۆران رانەگرتووە، کە کوڕی فەرماندەیەکی سەربازی بووە، ھەربۆیە ھێزەکانی ئاسایش تەقەیان لێکردووە و دواتر دەستگیریان کردووە.

وتیشی، بەھۆی روبەروبوونەوەی نێوان ھێزەکانی ئاسایش و کوڕی فەرماندەکە پێنج کەس برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری پیشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردسات نیوزدا سەبارەت بە یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و دروستکردنی ھێزێکی نیشتیمانی یەکگرتوو ڕایگەیاند، لە ئێستادا یەکگرتنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و دروستکردنی ھێزی نیشتیمانی پێوستی بە ئیرادەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ھەیە بۆ ئەوەش پێوست دەکات پارتی و یەکێتی رێکەوتنێکی ستراتیژی ئیمزا بکەن تا ئەو ھێزە نیشتیمانیە دروست بکرێت.

ھەر لەو دیدارەدا وەزیری پیشمەرگە ئاشکرای کرد پرۆژەیەک ئامادەکراوە بۆ ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە یەک سەرچاوەی دارایی ھەبێت، بۆ ئەوەش ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕییوە و لە ئێستادا لە کۆی ٥٦ ھەزار پێشمەرگە ٣٧ ھەزار پێشمەرگە لە بانک مووچە و وەردەگرن و کارتی بانکیان ھەیە و لە بەرنامەدایە تەواوی ھێزی پێشمەرگە لە بانک مووچەکانیان وەربگرن. 

وەزیری پێشمەرگە ئەوەی ئاشکرا کرد ئیتر ئەوانەی ئارەزوودەکەن لە نێو ھێزی پێشمەرگە خزمەت بکەن و پەیوەندی بە ھێزی پێشمەرگەوە بکەن بە شێوازێکی نوێ و بە میکانیزمێکی نوێ پێشمەرگە وەردەگرن و وەکو پێشتر نابێت لق و مەڵبەندەکان پێشمەرگە بنێرنە وەزارەت.

سەبارەت بەڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجامدانی چاکسازی وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند: چاکسازی باش لە نێو وەزارەتی پێشمەرگە و پێشمەرگە کراوە بۆ ئەوەش بە دەیان ملیون دۆلار بۆ خەزێنەی حکومەت گەڕاوەتەوە و رێگریش لە بەھەدەرانی دانی پارە کراوە.

سەبارەت بە قەرزەکانی وەزارەتی پێشمەرگە وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، قەرزێکی زۆر لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە ھەبوو کە دوو جۆر بوون، جۆری یەکەم قەرزی برینداران و کەس و کاری شەھیدان بوو بۆ ئەوەش بریاردار قەرزی ئەوان بدرێتەوە بەڵام قەرزی دووەم قەرزی کۆمپانیاکان بوو کە بەفەرمانی من پێدانەوەی راِگیراوە تا ئەو کاتەی قەرزی کەس و کاری شەھیدان و بریندارانی شەڕی داعش دەدرێتەوە.

ھەر لەو دیدارەدا وەزیری پێشمەرگە سەبارەت بە سەنگەرسازی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، سەنگەرەکانی پیشمەرگە رێکخراوەتەوە و توانراوە تەواوی پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکەن بۆ ئەوەش نزیکەی ٨ مانگە داعش نەیتوانیوە زەفەر بە سەنگەرەکانی پێشمەرگە ببات.

سەبارەت بە پرۆژەی ستراتیژی بەرگری پێشمەرگە وەزیری پێشمەرگە لەو دیدارەدا ڕایگەیاند، پرۆژەی ستراتیژی بەرگری پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتایدایە و قۆناغی باشی بڕیووە و بەم نزیکانە کۆتای دێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردەوە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ھەوڵیانداوە دزە بکەنە ناو گوندی (مشێرفا)ی سەر بە ناحیەی عەین عیسا،  بەڵام شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی ھەوڵەکەیان پوچەڵ کردەوە.

ھەر لەو چوارچێوەدا سوپای تورکیا و چەکدارەکانی بۆردومانی گوندەکانی (جەدیدە، فەتسا، مشێرفا، حیشە و دەوروبەری ناحیەی عەین عیسا)یان کردوە.

ھاوکات گروپە چەکدارەکان گوندی (مەیاسە و زرنە عیتە)ی لە ناوچەی عەفرین و گوندی (حەربیل و ئەحرەس) لە ناوچەی شەھبا بە چڕی بوردومان کرد. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ لەناوبردنی حەشارگە و شانە نوستووەکانی داعش لەو ناوچانەی پێیان دەوترێت بۆشایی ئەمنی، سودێکی زۆری ھەبووە و رۆڵ و کاریگەرییەکی ئاشکراشی ھەیە لە کەمبوونەوەی چالاکییەکانی داعش لەو ناوچانە.

وتیشی، پلانی سەرجەم ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان و چۆنێتی باشتر روبەڕوبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و لەناوبردنی حەشارگە و شوێنی مانەوەیان، بە ھاوبەشی لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق دادەڕێژرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند، ئەمڕۆ سەعات ١٠:١٠ سەر لە بەیانی لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، چیای برزووت لە سنوری گوندی قامیش بۆردومان کرا.

وتیشی، خەڵکی گوندی قامیش و دانیشتوانی سنورەکە سەلامەتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک ئیدارەی قەزای ماوەت نیگەرانین لە دووبارەبونەوەی بۆردومانەکانی گوندو چیای سنورەکەیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەروەھا رەوانەکردنی کۆنووسی لیژنەی تایبەت بەناوبراو بۆ بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی ھەولێر و تۆمارکردنی وەک داوایەکی سزایی بەپێی ماددەی ١٩ لە یاسای دەستەی دەسپاکی، بخرێتە بەردەستی دادوەری لێکۆڵینەوەی دەسپاکی ھەولێر بۆ لێکۆڵینەوە و یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکەی.

سەرچاوەیەکیش لە دەستەی دەسپاکی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە گومانی زیادبوونی نائاسایی موڵک و ماڵی دارایی ئەو بەرێوبەرە دۆسیەکەی رەوانەی دادگاکراوە بۆ لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی رێڕەوی یاسایی وەربگرێت، ھەتاکو لێکۆڵینەوەکان تەواونەکرێن قسە لەسەر ئەو پرسە ناکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

بەڕێزان خانەوادەی کۆچکردوو کاکە (گۆڤار ئەنوەر)

بەڕێزان ھونەرمەند و ھونەردۆستانی کوردستان

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەند (گۆڤار ئەنوەر) نیگەران و دڵگران بووم. 

کاکە گۆڤار ھونەرمەندێکی لەخۆبردوو و رۆح سوک و خۆشەویستی نێو جەماوەر بوو، ھەموو کات ھەوڵی دەدا زەردەخەنە و پێکەنین بەئامادەبووان ببەخشێت و ھەموانیش سەرسامی کارەکانی بون بەتایبەت لەکۆمیدیادا. بۆ ھەتایە ناو و ناوبانگی کاکە گۆڤار بەجوانیی لەنێو کایەی ھونەری کوردیدا دەدرەوشێتەوە. 

لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە گۆڤار و ھەموو ھونەرمەندانی کوردستان دەکەم، خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگای بەھەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت رەسول:

بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری ھونەرمەندی کۆچکردوو گۆڤار ئەنوەر

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھونەرمەندی دیارو ناسراوی شاری ھەولێرو کوردستان (گۆڤار ئەنوەر)م بیست، دڵگران و خەمبارم، ھاوبەشی خەمتانم.

ھونەرمەند گۆڤار ئەنوەر لەژیانی ھونەری خۆیدا، وەک ھونەرمەندێکی کۆمیدی و بەتوانا خزمەتێکی بەرچاوی ھونەری کوردی کردو خەندەی دەخستە سەر لێوی ھەمووان و ھونەرمەندێکی بەتواناو کاریگەر بوو.

بۆ کۆچی دوایی ئەم ھونەرمەندە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

دەرباز کۆسرەت رەسول
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێویستییان بە دامەزراندنی ژمارەیەک لە ھەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریوس ھەیە بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە قەزای سەیدسادق، لە تایبەتمەندیەکانی (کارگێری- ژمێریاری - یاسایی - توێژەری کۆمەڵایەتی- توێژەری دەرونی -تەکنەلۆژیای زانیاری) ، ھەروەھا ھەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی بۆ پیشەی شۆفێری.

مەرجی دامەزراندنیشیان ئەوەیە، کە تەمەنیان لە نێوان ٢٤ بۆ ٣٥ ساڵ و دانیشتوی قەزای سەیدسادق بێت.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی راشیگەیاند، پڕکردنەوەی فۆڕمیش لە ئەمڕۆوە تا ٢٧ی ئابی ٢٠٢٢ واتە بۆ ماوەی یەک ھەفتە و تەنھا بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاند، دوای ئەوەی سکاڵا لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرا کەفێڵی کردووەو لەڕێگەی وەرگرتنی خانوو ئوتۆمبێل، پارەی لە چەند ھاوڵاتییەک وەرگرتووە ، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو دوای گەڕان وبەدواداچوونەکان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت .

لەئێستادا تۆمەتبارەک لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥ە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

تۆمەتبار ٣ فەرمانی گرتنی ھەیە لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری ، ١  فەرمانی گرتنی لەبنکەی پۆلیسی ڕزگاری و فەرمانێکی گرتنیشی لە پۆلیسی ھەولێر ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکی تەمەن ٣١ ساڵیان دەستگیرکردووە کە ھەستابوو بە رفاندنی کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە سلێمانی.

وتیشی، تۆمەتبار رادەستی پۆلیسی سلێمانی دەکەنەوە و کچەکەش دوای داڵدەدانی لە ھەولێر، رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...583584585586587...956