رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
رۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی دەکات و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری دەدات.
ھاوکات خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاساکانی پاراستنی ئاژەڵان و بەرکارکردنی یاسای فیدڕاڵیی، ئیمزای ئەلیکترۆنی و مامەڵە ئەلکترۆنییەکانییەکان دەکات، ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای ھەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبەردنی ئەوقاف و ھەمواری یەکەمی یاسای ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان دەکرێت.