نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) راگەیەندراوێکی لەبارەی ھێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران ئیدانە دەکەن کە پێشێلکردنی سەروەری عێراقە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان بەکاربھێنرێت و پێویستە ئێران رێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق بگرێت.

ھەروەھا یونامی جەختیشیکردووەتەوە، گفتوگۆ لەنێوان عێراق و ئێران لەبارەی پرسە ئەمنییە دوولایەنەکان تاکە رێگەی بەرەوپێشچوونە.