د. لەتیف رەشید: سلێمانی شارێکە ھەرگیز جەور و ستەمی قبوڵنەکردووە
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق بۆ یادی ٢٣٨ ساڵەی بنیاتنانی سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، سلێمانی مەڵبەندی پێگەیاندنی کەڵەپیاوان و شۆڕشگێڕان بووە و مێژوویەکی درەوشاوەی لە خزمەتکردن بە زانست و ئەدەب و فەرھەنگ تۆمارکردووە و ھەمیشە ھەڵگری مەشخەڵی بزاوتی رۆشنبیری و مەعریفی و رەسەنایەتی بووە.
راشیگەیاندووە، سلێمانی شارێکە ھەرگیز جەور و ستەمی قبوڵ نەکردووە و پیشەنگی خەبات بووە و رۆڵەکانی لە شۆڕش و راپەڕین و بزوتنەوەی کوردایەتیدا ھەمیشە گیانلەسەر دەستبوون.