مقدەمی مافپەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ یەک شەمە مەفرەزەکانی ١٠٤ی کەلار لەنزیک قوتابخانەی کوردۆ قاسم لە کەلار دوو گەنجیان لەنێو ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکرد، کە لەڕێگەی ئامێرێکەوە وەڵامی پرسیارەکانی پۆلی ١٢یان بۆ خوێندکارێکی قوتابخانەی دەگواستەو.
وتیشی، دواتر خوێندکارەکەش کە ئامێرێکی لەنێو پێلاوەکانی حەشاردابوو و سەماعەیەکی بچوکی لە گوێکردبوو بۆ وەرگرتنی وەڵامی پرسیارەکان، بەڵام لەلایەن مەفرەزەکانی ١٠٤وە دەستگیرکرا.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٢٤٠ بەکەفالەت ئازاد کراون.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر (CTG) لە سلێمانی لەگەڵ دەزگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ھەرێم و دەزگای ئاسایشی ھەرێم و سەرۆک ئەرکانی فەرماندەیی ھێزەکانی حەفتا و بەڕێوەبەرایەتی دەزگای دژەتیرۆر و ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کۆبووەوە و باسی لە ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاسا و روبەڕووبوونەوەی یاساشکێنان کرد و وتی، لەبەرامبەر ئەو کەسانەی یاسا پێشێل دەکەن و دەست بۆ زەوی و زار و موڵکی گشتی دەبەن، سڵ نەکەنەوە و چاوپۆشی لە ھیچ کەسێک مەکەن لە ھەر پلە و پۆستێکدا بێت، جەختیشیکردەوە، ھیچ کەسێک مافی بەکارھێنانی پۆست و ناونیشانی خۆی نییە بۆ شکاندنی یاسا و لە چەند رۆژی رابردووشدا بە دەستگیرکردنی یاساشکێنان جارێکی تر سەلماندتان کەس لەسەروو یاساوە نییە.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە ئارامی و سەقامگیریی ھەرێمیش کرد و وتی، بە ھەموو شێوەیەک روبەڕوی تیرۆریستان دەبنەوە و رێوشوێنە ئەمنییەکان توندتر دەکەنەوە، ئارامی و ئاسایشی کوردستانیش ھێڵی سوورە و بەھەموو شێوەیەک دەیپارێزن.
لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا ھەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران یەکگرتنەوەیان راگەیاندووە و ئاماژەیان بەوە کردووە، دوای جیابوونەوەی ھەردوو حزب لە ساڵی ٢٠٠٦، وتووێژەکانی نێوان ھەردوولا گەیشتە ئەنجام و یەکگرتنەوەی لێکەوتەوە.
راشیانگەیاندوە، ئەزموونی ساڵانی رابردوو سەلماندی جیابوونەوە ناتوانێت ڕێگەیەکی سەرکەوتوو بێت بۆ دەربازبوون لە کێشەکان، باسیان لەوەشکردوە، ڕێکخراو و ئۆرگان و دامەزراوەکانی ھەردوو حزب لە کوردستان و دەرەوەی وڵاتیش، بەپێی ڕێککەوتنەکە لە ژێرناوی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران یەک دەگرنەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر تۆپخانەکانی سوپای تورکیا ناوچەکانی"گەروەسیران و رۆبی و رواڵە و کەمۆرا و گەلی رەش"یان لە سنوری برادۆست تۆپبارانکردووە، کە لە ئێستادا ئاژەڵدەرەکانی ئەو سنورە لە کوێستانەکان سەرقاڵی کاری ئاژەڵدارین، بەھۆی ئەو بۆردومانەشەوە ئاگر لە بەشێکی کوێستانەکان کەوتوەتەوە و زیانێکی زۆریش بە سروشتی ناوچەکە گەیشتووە.
ھەفتەی رابردووش سوپای تورکیا چەندین جار ناوچەکانی سنوری برادۆستی کردە ئامانج و زیانی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە.
ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ڕایگەیاند، ڕۆژانە لە ھەرێمی کوردستان لەلایەن خێزانەکانەوە زیاتر لە حەوت ھەزار تۆن پاشماوە فڕێدەدرێت، ٣٥%ی ئەو پاشماوانەش ماددەی پلاستیکییە، بێجگە لە چێشتخانە و فەرمانگە حکومییەکان و نەخۆشخانەکان و زیندانەکان.
راشیگەیاندوە، بەپێی زانیارییەکانی دەستەی ئامار، لە ھەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ١٥٠ ھەزار خێزان ھەیە، ئەگەر ڕۆژانە ھەر خێزانێک تەنیا دوو مەتر سفرەی سەفەری بەکاربھێنن، دوو ھەزار و ٣٠٠ کیلۆمەتر سفرە فڕێدەدرێتە ناو سرووشتەوە، لە کاتێکدا کیسی نایلۆن و دەبەی ئاوی پلاستیک و سفرەی سەفەری دەیان مەترسیی ژینگەیی و تەندروستی دروستدەکەن و دەبن بە مەترسی گەورە بۆ سەر ژیانی ھاوڵاتیان.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، لە شاری بانەی سەر بە پارێزگای سنە، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٧ ساڵ لە سنووری ھەنگەژاڵ بە تەقەی ھێزەکانی پاراستنی سنوری ئێران کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو کۆڵبەرە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکراوە.
ھەر لەو سنورە، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کاری کۆڵبەری بە ھۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بووە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردووش کۆڵبەرێکی تری خەڵکی سەقز لە ھەمان ناوچە بە ھۆی تەقینەوەی مین بە سەختی برینداربوو.
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاویانکردووە، گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا نۆ ھاوڵاتی کوردیان لە ناوچەکانی عەفرین رفاندووە، کە دوو کەسیان ژنن و تا ئێستا چارەنووسیان نەدیارە.
لە لایەکی ترەوە سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی، نۆ گوندیان لە ناوچەی شەھبا و تەل رەفعەت لە باکوری شاری حەلەب کە لە ژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) دان، بۆردوومان کردووە.
وەفدێکی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا سەردانی نەرویجی کرد و لە ئۆسلۆی پایتەخت، لەگەڵ وەفدێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە دوایین گۆڕانکارییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریایان تاوتوێ کرد.
وەفدی خۆبەرێوەبەری ڕۆژئاوا جەختی لەوەکردەوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش و دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ رەوشی خێزانی داعشەکان لە کەمپی ھۆل و کەمپی ڕۆژ لەئەستو بگرێت.
ھەر لە سەردانەکەیاندا، وەفدی ڕۆژئاوا لەگەل وەفدێکی پارتی سووری نەرویجی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و لەبارەی ھێرشەکانی سوپای تورکیا و کاریگەری ھێرشەکان لە سەر رەوشی ئابوری و مرۆیی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.
"عەلی حەمە ساڵح" ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ماوەی ١٥مانگە چاوەڕێی ئیمزایەکی سەرۆکی حکومەتن بۆ ئەوەی زەویەکی کەلار بفرۆشرێت و بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە.
راشیگەیاندوە، لە ١٧/٥/٢٠٢١ بۆ چارەنوسی زەوییەک سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان کردوە، دوای گفتوگۆ لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت و بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان، ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ ئەوەی ئەو زەوییە نایابە بفرۆشرێت و بکرێتە خزمەتگوزاری بۆ ناچەکە، لە ١٩/٥/٢٠٢١ رەزامەندی فرۆشتنی زەویەکە و نوسراو و تاپۆ و بەڵگەکانی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کراوە، تائێستا چاوەڕوانن ئیمزا لەسەر ئەو نوسراوە بکات، بۆ ئەوەی ئەو زەوییە بکرێتە خزمەتگوزاری و بەکاربھێندرێت بۆ تەواوکردنی ڕێگای کەلار - دەربەندیخان.
"سۆران عومەر"ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بە پێی نوسراوێکی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر زەوییەکی ٤٤٦ مەتری لەباشترین شوێنی شاری ھەولێر دراوە بەکەسێک بەشێوەی ئیستسنا، واتا بەدەر لە رێنماییەکان مەتری بە ٣٠٠ دینار دراوە بە ھاووڵاتییەک.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو زەوییە بەنرخی ھەرزانتر لەکیلۆیەک تەماتە دراوە بەو ھاووڵاتییە کە کۆی گشتی پارەکەی بۆ زەوییەکە دەکاتە ١٣٨ ھەزار دینار، کە بەوشێوەیە زەویەکی ٤٤٦ مەتری نەیکردووەتە ١٠٠ دۆلار .
ئەوەش لە کاتێکدایە "بافڵ جەلال تاڵەبانی"سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەفتەی رابردوو بڕیاریدا، ھەر لێپرسراوێک لە ھەر ئاست و بەرپرسیارێتییەکدا بێت، بەھیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە، ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بەکاربھێنێت بۆ دەستکەوتی تایبەت و کەسی، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی، لە کۆتایی بڕیارەکەشدا رایگەیاندبوو، چاوەڕوان دەکەن ھەموو حزب و لایەنەکانی تر ھەمان ھەڵوێستیان ھەبێت و رێگە بەو کارە نەدەن.
دەقی روونکردنەوەکە...
دەستەی مافی مرۆڤ بەدوا داچون بە دۆخی مرۆیی نەخۆشێکی دەروونی دەکات کە گوایە لەنەخۆشخانە دەرکراوەتە دەرەوە .
لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتێک لە کەناڵیکی ڕاگەیاندن لە ٢٠٢٢/٨/١٩ دەربارەی دەرکردنی ھاووڵاتیەکی بەساڵاچوی بە ڕەگەز عەرەب لە نەخۆشخانەی (شار) لە سلێمانی، نووسینگەی مافی مرۆڤ لە سلێمانی ڕاسپێردراو دەستی بە بەدواداچوون و چاودێری کرد بۆ دۆخی مرۆیی ئەو کەسە و گەیشتینە چەند ئەنجامێک:
١. ئەو کەسە بە ڕەگەز عەرەبە و خەڵکی پارێزگای ئەنبارە، بە وتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەی شار ڕۆژی ١٨ی ئاب پۆلیسی سلێمانی لە گەڕەکی (چوارچرا)وە ھێناویانە بۆ نەخۆشخانەکە و پۆلیس وتوویانە لە لایەن کەسوکاریەوە فڕێدراوە و باری دەروونی ناجێگیرە و قسە ناکات و ھیچ ناسنامەیەکی پێ نییە.
٢. بە ووتەی ئیدارەی نەخۆشخانە و لێپرسراوی ڕیسێپشنی نەخۆشخانەی شار ئەو ھاوڵاتیە فڕێ نەدراوەتە دەرەوەی نەخۆشخانەکە وەک ئەو کەناڵە باسی کردووە، بەڵکو ھێنراوەتە بەردەم نەخۆشخانە و یەکسەر فریاگوزاری تەندروستی بۆ کراوە و خواردنی پێدراوە و خراوەتە ژێر چاودێری چڕی تەندروستیەوە و دۆخی بەرەو باشترە.
٣. لە دوای بەدواداچوونی زیاترمان بۆ ئەم بابەتە پێیان ڕاگەیاندین کە ناکرێت ئەم ھاوڵاتیە لە نەخۆشخانە بھێڵرێتەوە چونکە لە دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست دەبێت یان کەسوکاری بێن بیبەنەوە ماڵیان یان لە خانەی بەساڵاچوان دابنرێت.
٤. ئێمە بەدواداچوونمان بەردەوامە و لە دوای پەیوەندی کردنمان بە بەرپرسی کارگێڕی نەخۆشخانەوە نوێنەری نووسینگەمان ناردووە بۆ سەردانی نەخۆشەکە و وەرگرتنی زانیاری زیاتر ، بۆ ئەو مەبەستە
ئەمڕۆ شەممە بە نوێنەرایەتی نووسینگەی سلێمانی بەڕێز (مستەفا مەحمود) فەرمانبەر لە ھۆبەی یاساو سکاڵا سەردانی نەخۆشخانەی شاری کرد بە مەبەستی بەدواداچونی زیاتر بۆ زانینی دوا بارودۆخی ئەو نەخۆشە کە ناوی (عاید عبد الگزاز اللامی)یە و لە نزیکەوە خۆی قسەی لەگەڵدا کردووە و وتوویەتی ھیچ کەسێکی نیە. ھەروەھە لەگەڵ بەرپرسانی نەخۆشخانە قسەی کردووە و پێیان ڕاگەیاندووە کە ئەم کەسە گرفتی دەروونی ھەیە و بێلانە و بێ کەسە و لەژێر چاودێری پزیشکیە و چارەسەر وەردەگرێت، لە ئێستادا قسەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری خانەی بەساڵاچوانی سلێمانی کردووە بۆ ئەوەی کاتێک دۆخی تەندروستی باش بێت ھەوڵبدرێت لەوێ ودابنرێت و چاودێری بکرێت.
بۆیە لەئێستادا ناوبراو لەژێر چاودێری تەندروستی دایەو ھەرکاتێک باشتربو دەبرێتە خانەی بەساڵاچوان.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ
٢٠/٨/٢٠٢
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ ئاسانکاریی ھاووڵاتیان لە دانەوەی قەرزەکانی پێشینەکانی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێبوون و ھاوسەرگیری و قەرزی بچووک و کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری، داشکاندنی ١٥% بۆ تەواوی ئەو قەرزانە و لێخۆشبوونی تەواو بۆ سزاکانی دانەوەی پێشینەکان دەکرێت، ھاوکات داشکاندنی رێژەی ١٥% بۆ پابەندە داراییەکان، لە بواری شارەوانییەکان و گەشتوگوزار و ئاو بەردەوام دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاشیگەیاند، لێخۆشبوونی تەواوەتی سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و ڕسوماتە کەڵەکەبووەکان وەرناگیرێت، بە مەرجێک ئەو ھاووڵاتییە تەواوی باج و ڕسوماتە کەڵەکەبووەکە بداتەوە، ئەو داشکاندنەش تاکو ٢٠ی ئەیلوولی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان بارھەڵگرەکە سەر بە کۆمپانیای جەنگیز ھۆلدینگە.
پێشتر لە رێگای دیلۆک-نیزیپ، پێکدادان لە نێوان پاسێک و چەند ئۆتۆمبێلێک روویداوە و بەھۆیەوە ١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢١ی تریش برینداربوون، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، دوو رۆژنامەنووس و ٣ کارمەندی ئاگرکوژێنە و دوو کارمەندی تەندروستی ھەن.
سامان شێخ لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات (٨:٤٠) بەھۆی زۆری سوتانەکەیەوە یەکێک لەو خاتوونانەی ئەم شەو بەھۆی سوتاویەو گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانی سلێمانی بۆسوتاووی نەشتەرگەری کۆچی دوای کرد."
شەوی رابردوو، لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی دوو ژن سووتان و بەھۆی سەختی برینەکانیان لەلایەن سەنتەری فریاکەوتنی خێرا گەیەنرانە نەخۆشخانەی سووتاوی.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو دوو ژنە ویستویانە ئاو بکەنە ناو موبەریدە، بەڵام بەنزین بووە و موبەریدەکە گڕی گرتووە و بەھۆیەوە سووتاون. وتیشی، دوو ژنەکە یەکێکیان تەمەنی ٢٥ ساڵە و ئەوەی تریشیان ٣٠ ساڵە.