د. لەتیف رەشید لەگەڵ مەسعود بارزانی لە کۆبوونەوەدایە
کوردسات نیوز
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و رەوشی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
پێش نیوەڕی ئەمڕۆ، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێک گەیشتە ھەولێر و لە لایەن سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا و دواتریش لە سەرۆکایەتیی ھەرێم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، ئێستاش لە پیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە.
بڕیاروایە ھەر ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ھەولێر، لەگەڵ سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و دواین پێشھاتەکانی رەوشی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ بکەن.